-

-

ژییاننامەی ‎مامۆستا کامەران کەریم(کامەران چاوشین)

‎ناوی کامەران کەریم عزیز ە

لە ١٢-٦-١٩٦٦ لەگەڕەکی چوارباخی سلێمانی لەدایکبووە.

‎بەشی شەریعەی زانکۆی بەغدادی تەواو کردووە و دوو ساڵ مامۆستای قوتابخانە بوو لە ساڵەکانی سەرەتای نەوەدەکاندا دواتر وازی هێنا .

بەھۆی دژایەتی کردن و ڕێگری کردنیەوە مامۆستا سلێمانی جێدەھێڵێت و ڕوودەکاتە ھەولێر لەگەڕەکی سورچیان نیشتەجێ بوو ووتاربێژبوو لەمزگەوتی ئیمان.

‎بۆ خوێندنی شەرعی ڕووی کردە سودان و یەمەن چەند ساڵێک .

‎دواتر چەند جارێک چوە وڵاتی سعودیە بەهۆی نزیکی لە شێخ ڕەبیع بن هادی مەدخەلی 

‎مامۆستا سەرەتا لەگەڵ جەماعەتی مەدخەلیەکان بوو بەڵام خاوەنی عیلم و زانستێکی زۆربوو،وە سەرنوسەری بڵاو کراوەی ڕاستی بوو کە مەدخەلیەکان دەریان دەکرد لە ۲۰۰۷ تا ۲۰۰۹

‎دواتریش بە هۆی کێشەی نێوان بەهمەن کەلاری و عبدالطیف وەکۆمەڵێک ھۆکاری تر و ناسینی فیکری طاغوت پەرستی ئەو جەماعەتەوە واز لەو بڵاو کراوە و مەدخەلیەت دەهێنێت .

بەهۆی شوێنی ئیشەکەی کە لە کارگەیەکی بیبسی بوو کە خاوەندارێتی کارگەکە مامۆستا اسماعیل سوسەی بوو ئاشنایی پەیدا کرد بە مامۆستا اسماعیل و هەردووکیان کاریگەریان هەبوو لە بەدواداچونی زانستی شەرعی و تێگەشتن لە قورئان و سونەت بە تەفسیری زانایانی سەلەف.

دواتر و لە ساڵی ۲۰۱۳ مامۆستا کامەران دەستی کرد بە بانگەوازی تەوحید و ڕەتکردنەوەی فکری مەدخەلیەت و طاغوت پەرستی و پێگەیاندنی سەدان گەنج کە خەڵکی گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆکیشی تێدابوو.

‎مامۆستا کامەران سەرەتای بانگەوازی نهێنی بوو تەنیا قوتابیانی جێ متمانەی خۆی لابوو تا گەیشتە وتنەوەی وانە لە مزگەوت و تۆمارکردنی زنجیرەیەک وانە بەناوی (ڕاست کردنەوەی چەند هەڵەیەک لە بیرو باوەڕ ) مامۆستا لەگەڵ وانەکان و ڕۆچونی لە تەوحید وە باسکرنی کوفر کردن بە طاغوت و حاشا کردن لە حیزبە بەناو ئیسلامییەکان و حاشاکردن لە مەدخەلیەت و تەکفیرکردنی دیموکراسی خوازان و شوێنکەوتوانی تا دەهات وتارەکانی ڕونتر و بوێرانە تر دەبوون،بۆیە زیاتر کەوتە ژێرچاودێری و مەترسیەوە بەفیتی مەدخەلیەکان بەتایبەت سیروان ئەشقەر.

‎مامۆستا لە ساڵی ۲۰۱٥ مانگی دوو هەستا بە نوسینی کتێبێک لەژێر ناونیشانی "امنت باللە وکفرت بالطاغوت" کە تەنیا چەند قوتابیەکی مامۆستا ئەو ئامانەتیە دەزانن و نوسینەکەی بە هۆکارێک وەستا و دواتر لە ناوەڕاستی ساڵی  ۲۰۱٥ گیرا و دەست گیرا بەسەر سێ نوسراویدا، وەھەندێک ووتار و نوسراوی تەواو نەکراوی مابوو دواتر بڵاوکرانەوە، ئێستاش مامۆستا دەیان دەرسی بەهێزی ماوە کەبڵاوی ناکەنەوە.

‎ئەمەیش کۆمەڵێک وانە و ووتارەکانیەتی کەبڵاوکراونەتەوە کەقوتابخانەیەکی زۆرباشن بۆئەوکەسانەی ڕێگای یەک خواپەرستیان بووێت :

١- ڕاستکردنەوەی چەند ھەڵەیەک لەبیروباوەڕ ٢٧ وانە

٢- شەرحی کتێبی کشف الشبھات ٢٢ وانە

٣- خۆشەویستی اللە  ٢٧ وانە

٤- تەفسیری سورەتی الشوری ١١ وانە

٥- تەفسیری سورەتی فصلت ٨ وانە

٦- تەفسیری سورەتی الغافر ١٠ وانە

٧- تەفسیری سورەتی الزمر ١٤ وانە

٨- شەرحی اصول سوننەی امام احمد ١٥ وانە

٩- شەرحی کتێبی لمعة الاعتقاد ٧ وانە

١٠- تەزکیەی نەفس ٨ وانە

١١- عوزر بەجەھل ٣ وانە

١٢- لابردنی شوبھەی عوزر بەجەھل ٩ وانە

١٣- زنجیرە وانەیەک لەسەر تکفیر پرسیار و وەڵام و بابەتی دیکە ٢٣ وانە

١٤- کۆمەڵێک باس و ووتاری گرنگی تر لەسەر طاغوت و بابەتە پێویستەکان.

‎مامۆستا کامەران پاش ماوەیەک لەزیندانی و چەند جار گرتن و تەعزیب و ئێش و ئازارێکی توند و دڕندانە بەدەستی جەلادی طاغوتان تاواز لەبانگەوازی توحید بھێنێت بەڵام ھەروەکو لەوانە و ووتارەکانیدا لەسەر ئەوەبوو ھەموو شتێک دانێت لەپێناو دینەکەیدا بۆیە تەسلیمی ئەوان نەبوو بەنەخۆشی و ئێش و ئازارەوە لەپێناو قیامەتیدا خۆی ڕاگرت تالێی بێ ئومێدبون و دەرزی ژەھراویان لێدا وە دوای ئازادبونی مامۆستا لە زیندانی هەولێر مامۆستا تەنیا ۳٦ کیلۆیەکی مابوو کە تەواو زمانی لە قسەکردن کەوتبوو، بەھۆی ڕێگریەکان لێی لەھەولێرەوە ھاتە سلێمانی بەڵام لەوێیش ھەر لەژێر چاودێری و ڕێگری دەستگا ئەمنیەکاندابوو.

‎تا مامۆستا لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٨ لە دەست و قاچ کەوت و لەسەر قەروێڵە بوو تاوەکو لە  لەشەوی ١٨-٢-٢٠١٨ کۆچی دوایی کرد.

ھەندێک گومانیان لەسەر مردنەکەی دروست کرد بەڵام مردنەکەی بەھۆی ئەشکەنجەی زیندان و ئەو ژەھرەوەبوو، اللە تعالی لێی خۆشبێت پلەی شھیدی پێبەخشیبێت.

ئەوانەی ویستیان بانگەوازی مامۆستا وون بکەن و ئەو ڕووناکی توحیدە بکوژێننەوە،الحمدللە پاش مردنی زیاتر بانگەوازی بڵاو بوەوە چونکە ڕاستگۆبوو لەگەڵ خۆیی و لەگەڵ اللەدا ھەقی گەیاند دەعوەکەی گەیشتۆتە ھەموو جێگا و ماڵێک ھەزاران کەس بەھۆی ئەوەوە گەڕاونەتەوە،سەدان کامەرانی تری دروست کردووە، ھێندە ناو و ووتار و وانەکانی بڵاوبۆتەوە کە لەناو کوددا زۆرترین سێرچی بۆکراوە لەیوتیوب ساڵی ٢٠٢١ ،بەڕاستی مامۆستا کامەران کامەرانی بوو بۆخۆی و بۆ ئەو کەسانەی ڕێگای ھیدایەتیان دەوێت.

اللە تعالی لێیخۆشبێت بەشھید قبوڵی کردبێت امین یارب

وَمَا نَقَمُواْ مِنْهُمْ إِلَّآ أَن يُؤْمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ (البروج: ٨)

[وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَنْ يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ (8)] وه‌ سزای ئه‌م باوه‌ڕدارانه‌یان نه‌داو تۆڵه‌یان لێنه‌سه‌ندن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئیمانیان به‌ خوای گه‌وره‌ هێنابوو كه‌ خوایه‌كه‌ زۆر به‌عیززه‌ته‌ و زۆر حه‌مدو سوپاسكراوه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا.

١٤- ٧ (رجب) -١٤٤٤ ھیجری


بەشداربكە لە گوڵ پڵەس
    لێدوانی بلوجەر
    لێدوانی فەیسبوك

0 التعليقات:

إرسال تعليق