-

-

وەفاتی م.کامەران چاوشین لەنێوان درۆ و راستیدا.

هەرکەسە و بەجۆرێك باسی چۆنیەتی مردنی م.کامەران دەکات، یەکێ دەلێ خۆی بە پانکە هەلواسیوە، یەکێ دەلێ نەخۆشی دەرونی هەبوە خۆی خنکاندوە، یەکێ دەلێ بەدەرزی ژەهراوی مردوە و هتد....، من بەفەزلی خوا لە خودی بنەمالەی م.کامەران زانیاری تەواوی مردنەکەم بەدەست کەوتوە بەکورتی وەك خۆی بۆتان نەقل دەکەم.

م.کامەران لەوکاتەی وازی لە مەنهەجی مەدخەلی هێنا توشی مەعاناتی زۆر هات، زیندان، دژایەتی، جاسوسی بەسەرکردن لەلایەن مەدخەلیەکانەوە، دەربەدەری سنوری زەرد و سەوز و هتد...، تا وەفاتی کرد.

یەکەم کەس سیروان ئەشقەر مەدخەلی جاسوسی بەسەر م.کامەران چاوشین کرد و یەکەم کەسیش هەر سیروان ئەشقەر لەئاسایشی هەولێر سکالای لەسەر م.کامەران تۆمارکرد گوایە م.کامەران تەکفیریە و خەریکی فکری توندرەوی و تیرۆرستیە، بەهۆی ئەم سکالایە م.کامەران زیندانکرا، لەزنیدانیش ئەشکەنجەی زۆریاندا تەنانەت یەکەمجار بۆ ماوەیەکی زۆر حوکمیاندا بەلام دوای ئەوەی لەزیندان بە زەبر دەرزیەکیان لە م.کامەراندا دوای ماوەیەك ئازادیانکرد چونکە دڵنیابون لەوەی بە هێواشی دەیکوژێت، هەروەها ئەو ماوەیەی لەزیندانبو لەژورێکیان دانابو جەنازەی مردویەکیان لەگەڵدانابو، (دیارە ئەمەش جۆرێکی ترە لە ئەشکەنجەدانی موسلمانان لەلای پارتی جگەلە ئەشکەنجەی جەستە ئاواش ئازاری سایکۆلۆژی دەدەن)، لەدوای ئازادکردنی ووردە ووردە کاریگەری دەرزیەکە بەسەر م.کامەران دەردەکوێت تا بەتەواوی تەندروستی تێكدەچێت تارادەیەك ئازاری دەبێت توشی نەخۆشی دەرونی دەکات و تەنها ٣٥ کیلۆ لەوەزنی دەمینێتەوە، چەند رۆژێك پێش مردنی تەواو ئازارەکانی زۆر دەبێت تەنانەت نە نوێژی دەکرد نە نانی دەخوارد نە قسەی دەکرد،( لەوەیە توانای جەستەیی نەمابێت نوێژبکات لەدڵەوە نوێژی کردبێت)، مردنەکەشی بەم شێوەیە بووە:


م.کامەران شەو لەگەل ماڵ و مندالی دەخەوێت، خێزانە بەرێزەکەی هەست بەوەدەکات م.کامەران لە سەر جێگای خۆی نەماوە، بەدوای دادەگرێ سەیردەکات م.کامەران لەژێر(قادرمە) پەیژەی دیوی ژورەوەی ماڵەوە کەوتوە پشتی بەدیواری ژیر قادرمەکە داداوە و قاچەکانیشی راکێشاون بەم شێوەیە مردوە و پشبێندێكیش لە تەنیشتی کەوتوە، بۆیەش لەژێر قادرمەکەی مالەوە کەوتبو چونکە مەغسەلێکی دەست شۆردنیان لەژێر قادرمەکە هەبو لەکاتی دەست شۆردنیدا روداوەکە رویداوە، خێزانەکەشی کە ئەم حالەتە دەبینێت بانگی کورەکانی دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە، بەلام بونی پشبێندەکە لەتەنیش جەنازەی م.کامەران گومان دەخاتە دڵیان نەوەك لەلایەن کەسێکەوە خنکێندارابێت، بۆ ئەو مەبەستە بنەماڵەی م.کامەران دەستبەجێ ئامۆزایەکی کە مرورە و برازایەکی کە لەدژە تیرۆری یەکێتیە لەگەل چەند خزمی تری نزیکی خۆیان ئاگادار دەکەنەوە بۆئەوەی ئەم گومانە ساغبێتەوە، 

لەدوای ئەوەی ئەوانیش دێنە ناو روداوەکە بە بنەمالەی م.کامەران دەلێن کەس نەیکوشتوە. بەلام لەبەر ئەوەی خزمەکانی یەکێتین بریارەکەیان قەناعەتی بۆ دروست نەدەکردن، بۆیە زیاتر دەستیان بە لێکۆلینەوە کرد دەرەنجام وادەرکەوت ئەوکاتەی م.کامەران مردوە دەرگای ناو مەمەرەکەی تێیدا وەفاتی کردبو لەدیوی ژورەوە شیشدرابو بۆیە والێکدرایەوە کەس نەهاتبێتە ژوورەوە، بۆ پشتبێندەکەش وا لێکدانەوەی بۆکرا ئەگەری هەیە وەك عادەتێکی کوردەواری لەجیاتی پەشتەماڵ (خاولی دەست ووشکردنەوە) پشبێندەکەی بەکاری هێنابێت لەدوای دەست شۆردنی لە مەغسەلەکەی ژێر قادرمەکەیاندا ئیتر مردبێت، بەلام ئەم لێکدانەوە هێشتا قەناعەتی تەواو بۆ بنەمالەکی دروستناکات بۆیە بنەمالەکەی بریاردەدەن تەرمی م.کامەران ببەنە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی تەشریحی توبی بۆبکەن تا هۆکاری مردنەکەی بزانن و هەمو گومانەکان یەك لایی بێتەوە، کە تەرمەکەی دەبەنە نەخۆشخانە بۆ تەشریح کردن خالی مندالەکانی م.کامەرانیش دەچێتە نەخۆشخانە دەیکاتە دەنگەدەنگ دەلێ هەرگیز ڕێگانادەم تەشریحی بۆ بکرێت ئەوەتا هیچ شوێنەوارێكی خنکان و لێدان بەسەر مڵ و لاشەیدا دیارنیە بۆیە نابێت تەشریحی بکەن هەر ئێستا لەنەخۆشخانە بیبەنەدەرەوە و برۆن بینێژن، بنەمالەی م.کامەرانیش سەرەتا موسیر دەبن لەسەر ئەوەی تەشریحی بۆ بکرێت بەلام ئەم خاڵەیان زۆر بەسەختی رێگری لێدەکات سوێند دەخوات دەلێت یان دەبێ بەسەر لاشەمدا تێپەرن یان هەرگیز رێگانادەم تەشریحی بۆ بکرێت ئەوەتا بەچاوی خۆتان دەیبینن هیچ شوێنەوارێك بەسەر مل و لاشەیدانیە، بنەمالەی م.کامەرانیش بەناچاری لەتەشریح کردنەکە پەشیمان دەبنەوە یەکسەر جەنازەی م.کامەران لە نەخۆشخانە دەبەنەدەرەوە ئیتر دەینێژن.

ئەوەی گرینگە ئەوەیە هەمو ئەو گومان و هەوالانەی کە دەلێن م.کامەران خۆی کوشتوە هیچی راستنیە و هەموی درۆیە، ئەگەر گومانێك هەبێت ئەوەیە کە کوژرابێت و خنکێندرابێت نەك خۆی خنکاندبێت، بەلام لەبەر ئەوەی رێگا نەدرا تەشریح بکرێت و هیچ شوێنەواریش بەسەر لاشەیدا نەبوە تەنها دەلێن اللە اعلم.


بەشداربكە لە گوڵ پڵەس
    لێدوانی بلوجەر
    لێدوانی فەیسبوك

0 التعليقات:

إرسال تعليق