-

-

ژیاننامەی زانای پایەبەرز: مامۆستا کامەران کەریم- رحمه الله

ناوی تەواوی کامەران کەریم عزیز

ناسراو بە مامۆستا کامەران چاوشین
لە 1966 / 12 / 6 لە گەڕەکی چوارباغی شاری سلێمانی لەدایکبووەسەرەتا لە قوتابخانەی سەرەتایی دەستی بە خوێندن کردووە و قۆناغەکانی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی بڕیووە دواتر چۆتە خوێندنی ئاینی پاشانیش چۆتە کولیەی شەریعەی بەغداد

پاش تەواوکردنی کولیەی شەریعە بۆتە مامۆستای ناوەندی لەڕانیە ، 2 ساڵ مامۆستای عەرەبی و ئاین بووە

دوای 2ساڵ ئیستیقالەی داوە لەساڵی 1993

خاوەنی بڕوانامەی بکالوریۆس بووە لە شەریعەی بەغداد

لەساڵی 1993 لەمانگی 6 چۆتە سودان
دوای 6 مانگ چۆتە یەمەن ساڵێک و شەش مانگ لە یەمەن ماوەتەوە و پاشان هاتۆتەوە بۆ کوردستان لە ساڵی 1996

لەساڵی 1996 زەواجی کردوە ، وە 5 منداڵی هەیە ، 3 کچ و 2 کوڕ

مامۆستا کامەران کەریم لە سلێمانێ وەکو وتاربێژ بە هیچ شێوازێک وتاری نەداوە ، چونکە نەیانهێشتووە

لەساڵی 1997 لە مانگی 2 ، هاتووە بۆ شاری هەولێر

یەکەم جار کە هاتوە بۆ هەولێر لەگەڕەکی موستەوفی لە بەرامبەر قەڵا نیشتەجێبووە

یەکەم مزگەوت کە مامۆستای لەسەر دانراوە مزگەوتی مەلا عومەر بووە ، وەکو امام و خەتیب لەساڵی 1998 بەڵام بە هیچ شێوازێک نەیانهێشتوە وتار بدات

جەنابی مامۆستا کامەران کەریم لەپاڵ پیشەکەی خۆیدا لە کارگەی بیپسی کاری کردوە 4 ساڵ ، هەتا توشی نەخۆشی ڕەبۆ و نەخۆشیەکانی تریش بوو دوایی وازی لە کارکردن هێنا جەنابی مامۆستا بەهۆی بڵاوکردنەوەی تەوحید و حەق بێژیەکەی زۆرجار بانگ کراوە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان

لە مانگی 10 ی ساڵی 2015 جەنابی مامۆستا گیرا لەلایەن دەسەتدارانی هەولێر و پاش ئازاردانێکی زۆر و سوکایەتی پێکردنێکی زۆر دەرزی ژەهراویان لێدا

دوای حەوت مانگ لە سجن هاتە دەرەوە و تەنها 36 کیلۆ مابوویەوە لە کێشی

بەهۆی ئەو هەموو ئازاردانەوە نەخۆشیەکانی زۆر زیاتر بوون
لە بەرەبەیانی 2018 / 2 / 18 کاتژمێر 6:30 ی بەیانی
جەنابی مامۆستا کامەران کۆچی دوایی کرد و گەڕایەوە لای ئەو خوایەی کە لە پێناویا هەموو شتێکی بەسەرهات

وەسیەتی مامۆستا کامەران بۆ مناڵەکانی و هەموو موسوڵمانان ئەم ئایەتە بوو کە الله تعالی ئەفەرمووێ

( یاأیهاالذین آمنوا اتقوالله حق تقاته ولا تموتن الا وانتم مسلمون )

" ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە پارێزکاری لە سنورەکانی خوا بکەن ، وە مەمرن تەنها بە موسوڵمانی نەبێ "
بەشداربكە لە گوڵ پڵەس
    لێدوانی بلوجەر
    لێدوانی فەیسبوك

0 التعليقات:

إرسال تعليق